ناس كورد-
به‌هۆی پێنه‌دانی به‌شی ناوخۆیی، خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
په‌یامنێری ناس كورد له‌ناو گردبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند (3ی تشرینی دووه‌می 2020)، خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی به‌هۆی پێنه‌دانی به‌شی ناوخۆییه‌وه له‌به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی گردبوونه‌وه و یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تییان ئاراسته‌ی ڕای گشتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.
وتیشی، له یاداشته‌كه‌دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن به نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان به‌ڕوی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و هه‌روه‌ها ناڕازین به‌رامبه‌ر به سیستمی میوانداری له زانكۆكاندا كه وا بڕیاره ئه‌مساڵ جێبه‌جێ بكرێت له‌نێوان زانكۆكاندا.
هاوكات نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان به‌تایبه‌ت و سیستمی میوانداری به بڕیارێكی هه‌ڵه و نادروست داده‌نێن.
دوا بەدوای کردنەوەی دەوام بەئاوێتە قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر پێنەدانی بەشەناوخۆیی سبەی سێ شەممە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی لەبەردەم پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی گردبوونەوەیەک سازدەکەن.