ناس کورد-
دەرگاى بنکەکانى دەنگدان لە ئەمریکا ئەمڕۆ بەرووى دەنگدەراندا دەکرێنەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بهگوێرهی دەنگى ئەمریکا (3ی تشرینی دوووەمی 2020)، زیاتر لە 98 ملیۆن ئەمەریکى لە دەنگدانی پـێشوەخت دەنگیان داوە، بەشێکیان لە ڕێگەی پـۆستەوە دەنگی خۆیان ناردووە و بەشێکیشیان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدانی پـێشوەخت کردووە.
پـرۆفیسۆر مایکڵ ماکدۆناڵد، شارەزای هەڵبژاردنەکان لە زانکۆی فلۆریدا دەڵێت لەو 240 ملیۆن ئەمەریکییەى لە ئەمساڵدا مافی دەنگدانیان هەیە، لەوانەیە نزیکەی 160 ملیۆنیان دەنگ بدەن، بەمەش ڕێژەی بەشداری دەبێتە نزیکەی 67%.
ئامارەکان پیشانی دەدەن لە پەنجا ساڵی ڕابردوو بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەگەیشتووەتە 62%.
لەم هەڵبژاردنە 435 ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 ئەندامی ئەنجومەنی سینات و فەرمانڕەوای 11 ویلایەت و 2 ناوچەی سەر بە ئەمەریکا هەڵدەبژێردرێن.