گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی بودجه‌ی 2021ی عێراق 

2020.11.03 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی بودجه‌ی 2021ی عێراق 

ناس کورد-

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاتد، پەرلەمان لە ئێستادا فشار دەکاتە سەر حکومەت بۆ ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021، ئاماژەی بەوه‌شکرد، بۆ دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی ئەم مانگەی فەرمانبەران، حکومەت پێویستی بە تریلیۆن و 500 ملیار دیناری دیکە هەیە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەمال کۆچه‌ر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە ناس کورد بە دواداچونی بۆکردووە ڕایگەیاند (3ی تشرینی  دووەمی 2020) ، پەرلەمان لە ئێستادا فشار دەکاتە سەر حکومەت بۆ ناردنی  پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021، چونکە بەبێ ئەو پڕۆژەیە ناتوانرێت کاغەزە سپییەکەی حکومەت کەتایبەتە بەچاکسازی جێبەجێ بکرێت".

 

 ئاماژەی بەوه‌شکرد :"حکومەت لە ئێستادا پێویستی بەتریلیۆنێك و 500 ملیاردیناری دیکە هەیە بۆئەوەی بتوانێت موچەی ئەم مانگە خەرج بکات، حکومەت نایەوێت پرۆژە یاساکە  ڕەوانەی پەرلەمان بکات، چونکە دەزانێت ناوەڕۆکەکەی پڕە لە کورتهێنان".