گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

په‌رله‌مان: ئێمه‌ش موچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه‌

2020.11.03 - 08:25
App store icon Play store icon Play store icon
په‌رله‌مان: ئێمه‌ش موچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه‌

ناس كورد-

فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می په‌رله‌مانتاران بڵاوكرده‌وه‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌ماندا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی موچه‌ی تشرینی یه‌كه‌می په‌رله‌مانتاران و پاسه‌وانه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان و پاسه‌وانه‌كان هه‌تا ئێستا موچه‌ی تشرینی یه‌كه‌مییان وه‌رنه‌گرتووه‌ هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌می وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌ت.

 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، موچه‌ی مانگی ڕابردووش هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌ و دامه‌زراوه‌كانی تری وڵات خه‌رج كراوه‌ نه‌ك پێش ئه‌وان.

 ‌