گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیسان ماکرۆن و ئیسلام

ماکرۆن پەیوەندی بە وڵاتێکی ئیسلامییەوە دەکات: سوکایەتیم نەکردووە

2020.11.02 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
ماکرۆن پەیوەندی بە وڵاتێکی ئیسلامییەوە دەکات: سوکایەتیم نەکردووە

ناس کورد-

ئیمانێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا جارێکى تر جەختیکردەوە کە سوکایەتى بە ئیسلام نەکردووە و رێز لە جیهانى ئیسلامى دەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى ماکرۆن لەمیانەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا هات لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کە تێیدا جەختیکردووەتەوە لەسەردەستبەرکردنی ئاشتی لەسەر بنەمای دوو دەوڵەتی جیاواز لەسەرخاکی ئەو وڵاتە.

 

بەپێی ئاژانسى هەواڵى فەرمى فەڵەستین (2ی تشرینی دووەمی 2020)، لە پەیوەندییەکەدا عەباس دوای لە ماکرۆن کردووە سوکایەتی بەئاینی ئیسلام و پێغەمبەر(د.خ) نەکرێت ورێگریی بکرێت لەو جۆرە کارانە، لای خۆشییەوە سەرۆکی فەرەنسا دووپاتی کردووەتەوە کە ئەو بەهیچ شێوەیەک سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام نەکردووە وڕێز لەجیهانی ئیسلامی دەگرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "عەباس پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەموو بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەو پرسە نیشانداوە و هەڵویستی فەرەنساشی لەو بارەیەوە بەرز نرخاندووە".

 

ماکرۆن پێشتر لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی" جەزیرە"ی قەتەری کەناس کورد بە داواداچوونی بۆ کردووە ( 31 ی تشرینی یەکەمی 2020) رایگەیاند " ئەو زیاتر لەهەر کەسێکی تر لەهەستی مسوڵمانان تێدەگات، کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پرۆژەی حکومی نەبوون و لەلایەن رۆژنامەیەکی ئەهلییەوە کراون".


وتیشى" تێکەڵکردنێک لە نێوان ئاینی ئیسلام وهەندێ ڕەفتاری نابەجێ بەناوی ئیسلامەوە کراوە، من تەواو دڵنیام لەوەی کە لە ئێستادا ئیسلام لە قەیراندا دەژی، گەواهی ئەو ڕاستییەش ئەو گروپە تووندڕەوانەن کە ناوەڕۆکی ئاینی ئیسلامیان بەلاڕێدا بردووە ".



بەوتەى ماکرۆن "کۆمەڵگا ئیسلامییەکان لەئێستادا کێشەی ڕاڤەکردن و شڕۆڤەی ئاینی ئیسلامیان هەیە، دەبێت بەباشی ئەوە بزانن ئەرکی من هێورکردنەوەی دۆخەکەیە لەگەڵ پاراستنی مافەکان".

دوای سەربڕینی مامۆستایەکی مێژوو لە پۆلەکەی خۆیدا کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەر محمد (د.خ) هەڕەشەی لێکرابوو، ئیمانوێل ماکرۆن پێداگیریی و پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی دەربڕین و پرۆژە هونەرییەکان دوپاتکردەوە، ئەوەش کاردانەوەی مسوڵمانانی لەجیهاندا لێکەوتەوە.