ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى بەرپرسیارێتى ڕوودانى هەر "ئەگەرێکى نەخوازراو"ى خستە ئەستۆى پەکەکە، دواى پەیامەکەى مەسعود بارزانى لەبارەى گرژییەکانى پارتى و پەکەکەوە کە خەریکە سەردەکیشێت بۆ روودانى شەڕ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حوسێن لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیای حزبەکەى کە ناس کورد بینیویەتى ڕایگەیاند (2ی تشرینی دووەمی 2020)، له سهرهتای دامهزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستانهوه، پارتی هاوكاری پێشكهش ئهو لایهنه كردووه و دواتریش ئهوان به شێوهیهكی "ناجوامێرانه" وهڵامی ئهو "چاكه"ی پارتیان داوهتهوه.
وتیشى، "ناكرێت پهكهكه مامهڵهی نهرمی ئێمه و حهرامكردنی شهڕی كورد كوژی "ئیستغلال" بكات، چونكه دهستتێوهردانی ئهو دهستتێوهردانه له كاروباری ههرێمێكی دهستووری و وڵاتێكی خاوهن سهروهری".
بەوتەى عەلى حوسێن، پهكهكه ئێستا نهك تهنیا له ناوچه سنوورییهكان، بهڵكو هاتووهته قوڵایی خاكی ههرێمی كوردستان، له قهرهداغهوه تا زاخۆ بنكهی كردووهتهوه "دهستوهردان دهكهن و خهریكی كۆمهڵێك شتی نادرووستن".
لەدوای جوڵاندنی هێز و هەڕەشە، پەکەکە و پارتی کەوتوونەتە وەڵام و وەڵامکاری، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا وەڵامی پەکەکەى دایەوە و ڕایگەیاند، لەسەرەتاوە هەموو هاوکارییەکی پەکەکەیان کردووە، بەڵام ئەوان هەڵوێستێكی ناجوامێرانەیان نواند.
مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە، بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەستەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەلکی کوردستان بدرێت."
میدیای فەرمی پەکەکەش دەقی پەیامەکەى بڵاوکردووەتەوە، بەڵام شیکردنەوەی بۆ کردووە و دەڵێت، "دوای بانگەوازی پەکەکە بۆ گفتوگۆ و ڕێگرتن لە شەڕ، مەسعود بارزانی وەڵامی دایەوە، بەڵام بەهیچ جۆرێک باسی لە گفتوگۆ نەکرد."
"بەڵامەکەی" میدیای پەکەکە ئاماژەیە بۆئەوەى پەیامەکەى بارزانی دۆخەکەی بەرەو هێوربوونەوە نەبردووە، "چونکە هیچ باسێکی گفتوگۆی تێدا نییە".
پەیامی بارزانی لە وەڵامی موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی پەکەکە بوو "لەبارەی جوڵەی هێزەکانی پارتی لە گارێ" و داوای بۆچوونی ناوبراوی کرد لەسەر شەڕی براکوژی و ئامادەیی پەکەکەشی بۆ گفتوگۆ نیشاندا.
پەیوەندییەکانى پارتى و پەکەکە کە هەردووکیان لەمانگى ئابدا دامەزراون (پەکەکە 15ى ئابی 1984، پارتى 16ى ئابی 1946)، بەدرێژایی نزیکەى چوار دەیەى ڕابردوو هەڵکشان و داکشانى زۆرى بەخۆوە بینیوە تا گەیشتووەتە شەڕى ناوخۆى نێوانیان.
مێژووى سەرهەڵدانى پەیوەندى نێوان ئەو دوو پارتە دەگەرێتەوە بۆ هەشتاکانەى سەدەى ڕابردوو، کە رێککەوتنى هەردوولاى لێکەوتەوە، بەڵام لەساڵى 1985 دواى ئۆپراسیۆنێکى سەربازى تورکیا دژى پەکەکە، رێککەوتنەکە کۆتایی پێهات و گرژى نێوان هەردوو حزبەکە دەستیپێکردەوە و کە تا سەرەتاى نەوەدەکان بەردەوام بوو، هەندێکجار پێکدادانى چەکدارى لەنێوانیان روویدەدا.
ساڵێک دواتر و لەساڵى 1991 دواى دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنێکى سەربازى تورکیا، شەڕێکى فراوان کە چەندین ساڵى خایاند لەنێوان هەردوولا هەڵگیرسا تا ساڵى 1997 کە رێککەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بەشەڕ.
گرژییەکانى پەکەکە و پارتى لەدواى هێرشەکانى داعش لەساڵى 2014 و کۆتایی هاتن بەو شەڕە، پێینایە قۆناغێکى نوێوە و پەڕیەوە بۆ رۆژئاواى کوردستان دواى ئەو ئەزمونە خۆبەرێوەبەرییەى لەناوچە کوردییەکان دروستببوو، کە پارتى بە دەسەڵاتى پەکەکە ناویدەبات و پشتیوانى لەچەند حزبێک دەکات لەو بەشەى کوردستان کە لەگەڵ دەسەڵاتى خۆبەرێوەبەرى دان بەیەکتردا نانێن.
هەروەها لەبەشێک لەو ناوچانەى لەداعش پاککرانەوە، بەتایبەتى لە سنورى شنگال چەند جارێک گرژى و ئالۆزى لەنێوان پارتى و پەکەکە روویداوە تا ئاستى پێکدادانى چەکدارى.