گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سەرباری دۆخی ئابوری’’

حکومەتى عێراق دەستی کرد بە دابەشکردنی موچە

2020.11.02 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق دەستی کرد بە دابەشکردنی موچە

ناس کورد-
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەستی کرد بە خەرجکردنی موچەى تشرینی دووەمی موچەخۆرانی دەستبەری کۆمەڵایەنی کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار خێزانی دەستکورت و هەژار سودمەند دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتەکە کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (2ی تشرینی دووەمی 2020)، "سەرباری دۆخی نالەباری ئابوری وڵات و قەیرانی دارایی، بە فەرمانی عادل ڕکابی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەکە دراوە."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "کۆی گشتی موچەی دەستبەری کۆمەڵایەتی ئەم مانگە دەگاتە زیاتر لە 214 ملیار دینار، بەجۆرێک زیاتر لە 963 هەزار خێزان بەخێوکەرەکانیان پیاون و کۆی گشتی موچەکانیان دەکاتە 161 ملیار دینار، زیاتر لە 430  هەزار خێزانیش بەخێوکەرانیان ئافرەتن و کۆی گشتی موچەکانیان دەکاتە 52 ملیار دینار.


وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاگاداری سودمەندانی موچەی دەستبەر کۆمەڵایەتیشی کردووەتەوە کە "بۆ لەمەودوا وەزارەت بڕیاریداوە هەموو مانگێک موچەکانیان پێ بدات لە بری دوو مانگ جارێک".