گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ زانینی دۆخی کۆرۆنا

پەرلەمانی کوردستان وەزیری تەندروستی بانگهێشت کردووە

2020.11.02 - 22:33
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان وەزیری تەندروستی بانگهێشت کردووە

ناس كورد-

لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن بۆ زانینی دۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئامادەی لیژنەكەیان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح زێباری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی كوردستان بە ناس كوردی راگەیاند (2ی تشرینی دوووەمی 2020)، بۆ زانینی دۆخی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان و رێكار و پلانە نوێیەكانی وەزارەتی تەندروستی، داوایان كردووە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە دوو هەفتەی داهاتوودا لەلیژنەكەیان ئامادەبێت.

 

سەبارەت بەڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەكان، زێباری وتی، "پێمان باشبوو دەوام راگیرا، چونكە منداڵانی قۆناغەكانی 1 و 2ی بنەڕەتی كە تووشی نەخۆشی دەبن، دەبنە هەڵگر، مامۆستایانی ئەو قۆناغانەش زۆربەیان بەتەمەنن و نەخۆشی دیكەیان هەیە، پەتاكەش بۆ ئەو نەخۆشییانە مەترسیدارە، هەر بۆ نموونە لەپارێزگای دهۆك لەماوەی مانگێك زیاتر لە 1000 مامۆستا تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

 

بەپێی بڕیارى لیژنەى باڵاى کۆرۆنا لە هەرێم، بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە بڕیاردراوە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندنى حکومى و ناحکومى دابخرێن.