گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەک مەرجی هەیە

بەرپرسێکى پەروەردە سیناریۆیەک بۆ تەواوکردنى خوێندنى ئەمساڵ ئاشکرادەکات

2020.11.02 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى پەروەردە سیناریۆیەک بۆ تەواوکردنى خوێندنى ئەمساڵ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

بەرپرسێکى پەروەردەى سلێمانى باس لە سیناریۆیەک دەکات بۆ تەواوکردنى دەوامى ئەمساڵى خوێندن، ئەگەر وەرزى دووەم دەوام دەستپێبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە ناس كوردی ڕاگەیاند (2ی تشرینی دوووەمی 2020)، ئەگەر ئومێدێك هەبێت كە وەرزی دووەم دەوام دەست پێبكرێتەوە دەكرێت دەوامی ساڵ بەو وەرزە و بە مانگێك دوای ئەوەش كۆتایی پێبهێنرێت و ساڵێكی پێ تەواو بكرێت.

 

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان، بەكر محەمەد ڕونیكردەوە، ئەگەر رۆژی 1ی كانونی یەکەم دەوام دەست پێبكاتەوە، هەموو ساڵنامە و وادەكانی تاقیكردنەوەكانیش دەگۆڕدرێن و بەپێی كاتەكەیە رەنگە تاقیكردنەوەكان نیوەی وەرز نەبێت و بەوەرزێك كۆتایی پێ بهێنرێت.

 

وتیشى، ئەگەر دەوامیش رۆژی 1ی كانوونی یەكەم دەستی پێنەكردەوە ئەو كاتە دەبێت لە دەستپێكردنی دەوام و بەردەوامیدان بەدەوام بڕیار لەتاقیكردنەوەی ئەو وەرزە بدرێت.

 

پێشتر وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە كە لەمانگی كانوونی دووەمی 2021 دەست پێدەكات.