ناس کورد-
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى سزادانى کۆمپانیاى نەوتى گەنەڵ ئینێرجى راگەیاند بەهۆى "شێواندنی" سروشتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمپانیاکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند ( 2ی تشرینی دوووەمی 2020)، بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکان ڕێکاری پێویستی گرتەبەر بەرانبەر بە کۆمپانیای (گـەنەڵ ئینێرجى) کـە کاری لێدانی بیری نـەوت دەکات.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەرچی کۆمپانیاکە مۆڵەتی فەرمی هەبووە بەڵام بەهۆی کارەکەیەوە زیانی بەدارستان و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە، هەربۆیە لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ ڕێکاری یاسایی لەدژیان گیراوەتەبەر.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لەنجامی پێداگیری و بەدواداچوونی بەردەوام و ڕووپێوی شوێنی کارکردنەکە و خەمڵاندنی درەختە زیانپێکەوتووەکان کۆمپانیاکە بە بڕی ( ٣٢ ملیۆن و ٨١٠ هەشت سەد و دە هەزار دینار) غەرامەکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەروەها پێشنیار کراوە لەجێگەی هەر درەختێکی زیانپێکەوتوو هەوڵبدرێت بەچاندنی (پێنج) پێنج دار کەتەمەنیان لە نێوان(دوو بۆسێ) ساڵ کەمتر نەبێت لەچوارچێوەی ڕێنمایەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارسان و پاوان .