ناس کورد-
هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، سکاڵا لەسەر کچە گۆرانیبێژ دینا تۆماردەکەن بەهۆى بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆیەکى پۆلیسەوە.
هاتوچۆى هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند ( 2ی تشرینی دوووەمی 2020)، "دینا تانە و تەشەر لەپۆلیسی هاتووچۆ دەدات و دەڵێت ئەوە ئوتومبێلی پۆلیسی هاتوچۆیە و دەمامکی نەبەستاوە و خەڵکیش سزا دەدات لەسەر نەبەستنی دەمامک".
ئاماژەى بەوەشکردووە "وەلەبەدواداچونی ئێمە دەرکەوت کە پۆلیسەکەی هاتووچۆ بەتەنیابووە و کەسی لەگەڵ نەبووە کەبەپێی بڕیارى وەزارەتی ناوخۆ تەنها لەو حاڵەتەی کەشوفێر سەرنشینی لەگەل بێت دەبێت دەمامک ببەستێت".
لە ڤیدیۆکەدا کە ناس کورد دیویەتى ( 2ی تشرینی دوووەمی 2020) دەردەکەوێت، ئەو کچە هونەرمەندە بە ئۆتۆمبیل بە تەنیشت ئۆتۆمبیلێکى هاتوچۆى هەولێردا تێدەپەرێت و بە ڤیدیۆ تۆمارى دەکات کە پۆلیسەکانى ناو ئۆتۆمبیلەکە دەمامکیان نەپۆشیوە.
بەپێى بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ، سزاى نەپۆشینى دەمامک بۆ هەر کەسێک 20 هەزار دینارە و بۆ شۆفێرانیش 50 هەزار دینارە.