گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد وەڵامی دەداتەوە

دوایین زانیارى لەسەر ناردنى پارەى موچەى فەرمانبەرانی هەرێم

2020.11.02 - 19:39
دوایین زانیارى لەسەر ناردنى پارەى موچەى فەرمانبەرانی هەرێم

ناس کورد-

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، هەرکات موچەى فەرمانبەرانى عێراق دابەشکرا پارەکەى هەرێمى کوردستانیش ڕەوانە دەکرێت.

 

بەشیر حەداد لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند ( 2ی تشرینی دووەمی 2020)، دواکەوتنى ناردنى 320 ملیار دینارەکە پەیوەندى بەوەوە هەیە کە بەغدا موچەى خۆى دوادەکەوێت، کەى موچە لەبەغدا دابەشکرا پارەکە بۆ هەرێمیش دەنێردرێت.

 

وتیشى، "پەیوەندى هەرێم و بەغدا گەیشتووەتە ئاستێکى باش بۆ ئەوەى بگەن بە رێککەوتنى کۆتایی، رێککەوتن لەسەر زۆربەى خاڵەکان کراوە تەنها ماوە واژۆى لەسەر بکرێت".

 

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق (1ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، پێدەچێت دوای دوو هەفتەی تر موچەى مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران دابەش بکرێت.  

  

عەلی عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی حکومەتى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دڵنیایی دا کە موچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت، بەڵام لەوانەیە لە دوو هەفتەى داهاتوودا بدرێت.  

  

وەزیرى دارایی باسى لەوەکردووە، موچەى فەرمانبەران بۆ مانگى تشرینى دووەم لەماوەى دوو بۆ سێ هەفتەى داهاتوودا خەرجدەکرێت، ئەگەر یاساى قەرز پەسەند نەکرێت، ئەگەریش دەنگى لەسەر بدرێت راستەوخۆ دابەشدەکرێت.  

  

ئەوەشى خستووەتەڕوو، داهاتى مانگانەى نەوت و ئەو پارەیەى لەبەردەستیاندایە بەشى موچەى سەرجەم فەرمانبەران ناکات و پێویستى بەجۆرێک لە ریزبەندى هەیە و ئەگەر کێشە سەرەکییەکە چارەسەرنەکرێت دواکەوتنى موچە بەردەوام دەبێت.  

  

وەزیرى دارایی دەشڵێت، داهاتى نەوت 93 %ى بودجە پێکدەهێنێت، ئەوەى دیکەى داهاتى نانەوتى و گومرگ و دەروازە سنورییەکان و باجە.  

  

بەوتەى وەزیرى دارایی، داهاتى گومرگ پاشەکشەیکردووە بەهۆى چەندین هۆکارەوە لەناویاندا شێوازى وەرگرتن و دزین و بەقاچاخبردن.