گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆچى دوایی پڕۆفیسۆرێکى زانکۆى سلێمانى راگەیەنرا

2020.11.02 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
کۆچى دوایی پڕۆفیسۆرێکى زانکۆى سلێمانى راگەیەنرا

ناس کورد-

 

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، پرۆفیسۆر دکتۆر فەرهاد ئەحمەد ئەمین کۆچى دواییکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد دیویەتى رایگەیاندووە "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پرسەو ماتەمینیی و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ئەکادیمیی خۆشەویست و ئازیزمان پرۆفیسۆر دکتۆر فەرهاد ئەحمەد ئەمین؛ دەردەبڕین".

سێ رۆژ لەمەوبەریش کۆلێجى زانستە رامیارییەکانى زانکۆى سلێمانى گیان لەدەستدانى مامۆستایەکى راگەیاند.  

  

کۆلێجەکە لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى رایگەیاندووە "مامۆستای کۆلێژەکەمان (د.سامان عبدالرحمن) کۆچی دوایی کرد".