گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی-تاران

فڕۆکەخانەى سلێمانى لەبارەى دەستپێکردنەوەى گەشتەکان لەگەڵ ئێران ڕونکردنەوە دەدات

2020.11.02 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەى سلێمانى لەبارەى دەستپێکردنەوەى گەشتەکان لەگەڵ ئێران ڕونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

فڕۆکەخانەى سلێمانى ڕەتی دەکاتەوە بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران درابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بە ناس کوردى ڕایگەیاند (2 تشرینی دووەمی 2020)، گەشتەکان بۆ ئێران هێشتا دەستیپێنەکردووەتەوە و هیچ بڕیارێک نەدراوە لەو بارەیەوە.

 

وتیشى، "ئەوەى لەلایەن بەشێک لە کۆمپانیاکانى گەشتوگوزارەوە بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە لەبارەى دەستپێکردنەوەى گەشتەکانەوە".

 

ئەوە لەکاتێکدا ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان لەسەر لاپەڕەکانیان لە فەیسبوک باسیان لە دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى نێوان سلێمانى و تاران کردووە.