ناس کورد-
لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێک لەسەر لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینى ئامادە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەکە لە راگەیەنراویکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە (2 تشرینی دووەمی 2020)، لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی ئامادەكردنی راپۆرتێكی تایبەت کراوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشین لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیازی ئەوە كرا بەمەبەستی دیاریكردنی خاڵە گرنگەكان و هەنگاوەكانی جێبەجێکردنى یاسای چاكسازی لیژنەی دارایی بەوردی كار لەسەر راپۆرتەكە بكات.
هاوکات لیژنەکە پێشنیازی ئەوەی كرد كە راپۆرتەكە ئاڕٍاستەی لیژنە تایبەتمەندییەكانی تری پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بۆ ئەوەی بەپێی تایبەتمەندییەکانیان هەر لێژنەیەک راپۆرتی خۆی ئامادە بكات.
حکومەتى هەرێم (19ی تشرینی یەکەمی 2020) کارەکانى سێ مانگى رابردووى لەبارەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیی ئاڕاستەى پەرلەمانى کوردستان کرد کە تایبەتە بە موچە و دەرماڵە و مافى کەسوکارى شەهیدان و پلە تایبەتەکان و پێشمەرگە و ئاسایش و خانەنشینى.