گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا بایی موچەی یەك ساڵی هەزار سەربازی دا بۆ پاکتاوی سكاڵاكانی شەڕی عێراق

2020.11.02 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا بایی موچەی یەك ساڵی هەزار سەربازی دا بۆ پاکتاوی سكاڵاكانی شەڕی عێراق

ناس کورد-

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاشكرایكرد كە وڵاتەكەی 26 ملیۆن دۆلاری لەدەرەوەی دادگا بەخشیوە بۆ پاكتاوكردنی نزیکەی 1000 سكاڵای پەیوەست بە ڕووداوەكانی شەڕی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە كە "ناس کورد" (2 تشرینی دووەمی 2020) بەدواداچوونی بۆ كردووە، پارێزەرەكان ڕۆڵی نێوانگریان دیوە لەو لێكگەیشتنانە، هەندێك لەو سكاڵایانەش پەیوەستن بە كوشتنی هاوڵاتیانی عێراق و لەیەكێك لەو حاڵەتانەدا 187 هەزار دۆلار پارە دراوە وەك دانپێدانانی تاوان.

 

بەپێی رۆژنامەكە، 26 ملیۆن دۆلارەكە تەنها بەشی 330 سكاڵای كردووە، هێشتا 414 سکاڵای دیکە ماون و 217-ش هەڵوەشێنراونەتەوە، ئەو پارەیەشی تا ئێستا دراوە "بەشی موچەی هەزار سەرباز بەدرێژایی یەك ساڵ دەكات".