ناس کورد-
ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای دانیشتێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن تایبەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی دەکەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و دهۆک .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، 16 پەرلەمانتار داوا دەکەن پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی ڕێکبخات.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە فەیسبوکی خۆی یاداشتەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: "مەبەست لە یاداشتەکەمان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەردەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان کە ماوەیەکە هێزە ئەمنیەکانی هەولێر و دهۆک دەستیان داوەتێ و بەشێک لەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە زیاتر لە مانگێکە بەبێ بوونی هیچ تاوانێک دەستگیرکراون ."