گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن

دەستەى دەستپاکى دەستگیرکردنى بەرپرسێکى ڕاگەیاند

2020.11.02 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى دەستپاکى دەستگیرکردنى بەرپرسێکى ڕاگەیاند

ناس کورد-

دەستەى دەستپاکیى عێراق  دەستگیرکردنى بەرپرسێکى فەرمانگەى تاپۆى زیقارى بەتۆمەتى بەرتیل وەرگرتن بۆ شاردنەوەى زیادەڕۆییکردنەسەر موڵکى گشتى ڕاگەیاند،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەى دەستپاکیى فیدراڵى کەکۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە (2ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، بەتۆمەتى بەرتیل وەرگرتن بەرپرسێک لەدەزگایەکى تاپۆى حکومى لەپارێزگاى زیقار دەستگیرکراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دەستگیرکردنى ئەو بەرپرسە بەپێى فەرمانى دادگا بووە، دواى ئەوەی نوسینگەى دەستەکەیان توانیویەتى بەڵگەى بینراوى بەرتیل وەرگرتنى جێگرى بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تاپۆى زیقار بخاتە بەردەست.

 

دەستەى دەستپاکى دەشڵێت، ئەو بەرپرسە هەستاوە بە وەرگرتنى پارە لەبەرامبەر شاردنەوەى زیادەڕەویکردنەسەر پارچەیەک زەوى لەناوچەى شامییە و نوسراوێکى دەزگاى تاپۆى دەوڵەت کە بۆ شارەوانى ناسڕیە و پۆلیسى ناوچەى پیشەسازى شارەکە ڕەوانە کراوە جێبەجێنەکردووە لەسىەر ئەو زیادەڕەوییە.