ناس کورد-
قائیمقامی هه‌ولێر ڕایگەیاند، له‌سه‌ره‌تای بڕیاری جێبه‌جێكردنی غه‌رامه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماسك نابه‌ستن تا ئێستا كه هه‌فته‌یه‌كه له‌سه‌نته‌ری شار 341 هاوڵاتی بەهۆی ماس نەبەستن سزادراون 166 شوێنیش سزادراون كه‌پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: " تاوه‌كو ئێستا له‌سنوری قه‌زای هه‌ولێر یاخود له‌سه‌نته‌ری شار 341 هاوڵاتی به‌بڕی 20هه‌زار دینار سزادراون به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ماسك به‌ستن، هه‌روه‌ها 166 شوێنیش سزادراون كه‌پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان تیمه‌كان و مه‌فره‌زه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن."
وتیشی"" ئه‌و 20 هه‌زار دیناره به‌پێی پسوڵه‌ی 38ئه‌لف وه‌رده‌گیرێت، به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆش 50% بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن، بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ و هه‌روه‌ها بۆ تیمه ته‌ندروستیه‌كان و تیمه‌كانی شاره‌وانی، له 50% تریش خه‌رج ده‌كرێت بۆ دابینكردنی پێداویستی خۆپارێزی و پزیشكی."
ناوبراو ڕه‌تیكرده‌وه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك له‌بنكه‌ی پۆلیس مابێته‌وه و ده‌ڵێت: " كه‌س زیندانی نه‌كراوه و كه‌سیش زیندان ناكرێت، ئامانج له‌و كاره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه زیاترین خه‌ڵك پابه‌ندبن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ماسك كه‌خۆپارێزییه باشترین چاره‌سه‌ره بۆڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایڕه‌سه."
قائیمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: " بڕیارەکە كاریگه‌ری باشی هه‌بووه و ئێستا بە دەگمەن خەڵک دەبینی بەبێ ماسک، هیوادارن كه‌ژماره‌كان و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ئه‌وه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت كه‌كاریگه‌ری هه‌بووه به‌ستنی ماسك، به‌پێی هه‌موو توێژینه‌وه‌كانیش به‌ستنی ماسك كاریگه‌ری زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبووان."