گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵمەتێک لە وەزارتی تەندروستیەوە

وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان دەست پێدەكات

2020.11.02 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان دەست پێدەكات

ناس كورد-

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی زیاتری هاوڵاتیان لەڤایرۆسی كۆرۆنا، هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوە دەست پێدەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020 بە ناس كوردی راگەیاند، پێشتر لەڕێگەی پۆستەراتەوە هاووڵاتیانیان لەخۆپارێزی كۆرۆنا ئاگاداردەکردەوە، لەمەودواش ئەو هەڵمەتانەیان لەڕێگەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا و پۆستەرانی سەرشەقامەكان چڕتڕ دەكەنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان زیاتر هۆشیار ببنەوە بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا، هەڵمەتەكەش تا ئەو كاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبێت.

 

لەماوەی رابردوودا ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا رۆژانە هەزار كەسی تێپەڕاند، دوێنێش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بەڕاگرتنی دەوامی پۆلەكانی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لەنێو قوتابخانەكان تا رۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2020.