گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشداربووان خەڵات دەکرێن

خولی سێیەمی پڕۆژەی هاندان بۆ بەكلتوركردنی كتێب خوێندنەوە دەست پێدەكات

2020.11.02 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
خولی سێیەمی پڕۆژەی هاندان بۆ بەكلتوركردنی كتێب خوێندنەوە دەست پێدەكات

ناس كورد-

كتێبخانەی گشتیی سلێمانی خولی سێیەمی پڕۆژەی هاندان بۆ بەكلتوركردنی خوێندنەوەی كتێب دەست پێدەكات و لەدوێنێوە ناونوسین دەستی پێكردووە، لەكۆتاییشدا خەڵات بە بەشداربووان دەدرێت كە بڕەكەی لە 100 هەزار دینار كەمتر نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان رەوف، بەڕێوەبەری  كتێبخانەی گشتیی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020 بە ناس كوردی راگەیاند، بەڕەچاوكردنی خۆپارێزی كۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەكان، هەڵدەستن بەسازكردنی خولی سێیەمی پڕۆژەی هاندان بۆ بەكلتوركردنی كتێب خوێندنەوە و لەكۆتاییشدا خەڵات پێشكەشی بەشداربووان دەكرێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە تەمەنی بەشداربووان لە سەروو 16 ساڵی بێت، ناونووسین لەڕۆژی 1ی تشرینی دووەم تا 10ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت و كۆتا رۆژی گەڕانەوەی كتێبەكانیش بۆ كتێبخانە 15ی تشرینی دووەمە.

 

بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی باسی لەوەشكرد، بەشداربوو پێویستە دوای خوێندنەوەی كتێبەكە راپۆرتێكی یەك لاپەڕەیی (A4) ئامادە بكات بۆ رۆژی گفتوگۆكردن كە لەڕۆژی 22ی تشرینی دووەم لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندن دەست پێدەكات، رۆژی 25ی تشرینی دووەمیش خەڵات بەسەر بەشداربووان دابەش دەكرێت كە بڕەكەی لە 100 هەزار دینار كەمتر نییە.