گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ هێرش دەکاتەسەر ئەوروپیەکان

ترەمپ هێرشى توند دەکاتەسەر وڵاتانی ئەوروپا: زۆر بێڕەحمن

2020.11.02 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ هێرشى توند دەکاتەسەر وڵاتانی ئەوروپا: زۆر بێڕەحمن

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ئەمەریکا ڕەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت و ڕاگەیاندنى دووبارە قەدەغەى گشتیى هاتوچۆ و کەرەنتینە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بەڕێوشوێنى توند و بێ ڕەحمانە ناودەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى پەیامێکی دا بۆ لایەنگرانى لە ویلایەتى میشیگانى باکوورى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکى ئەمەریکا ڕایگەیاند: " وڵاتانى ئەوروپا قەدەغەى گشتیى توندوتۆڵیان ڕاگەیاندووە کە ئەوەش توند و بێ ڕەحمانەیە، گەرچى حاڵەتەکانى مردن و توشبوون بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە زۆرن، بەڵام ئەو ڕێوشوێنانەش توندن".

 

وتیشى: " ئەوان ئێستا دووبارە قەدەغەیان سەپاندەوە، نازانم ئەو بێ ڕەحمیە چیە ئەنجامى دەدەن، بەڵێن دەدەم قەدەغەى گشتى لەوڵاتى ئێمە جارێکى تر ڕووناداتەوە". 

 

ترەمپ لێدوانەکەی دەبەستێتەوە بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە و هۆشیدارى ئەوە دەدات، جۆ بایدنى ڕکابەری بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئەگەر لەهەڵبژاردنەکەى ڕۆژى سێشەممە دەربچێت، ئەوا لاسایى ئەوروپیەکان دەکاتەوە و ڕێوشوێنى توند دەگرێتە بەر و ئابوریى وڵات دووچارى کێشە دەکات.