گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی پڕۆژەیەک لە هەولێر دادەنێت

2020.11.02 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی پڕۆژەیەک لە هەولێر دادەنێت

ناس کورد-

بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دابنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.

 

پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا، ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت.