گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێشتا کەمترە لە ژمارەى ڕاستەقینە’’

ئامارى خۆكوشتن لە عێراق ’’ساڵ بەساڵ لە زیادبووندایە’’

2020.11.02 - 00:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى خۆكوشتن لە عێراق ’’ساڵ بەساڵ لە زیادبووندایە’’

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشكرايكرد، لەدواى شەڕى دژى تيرۆر ڕێژەى خۆكوشتن لە وڵاتدا زيادیكردووە بەتايبەتى لە سێ ساڵى ڕابردوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ليوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، (1ى تشرينى دووەمى 2020)، بەپێى ڕاپۆرتەكان حاڵەتەكانى خۆکوشتن لە عێراق ساڵ بە ساڵ زيادیكردووە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، لەساڵى 2018 ژمارەى حاڵەتەكان 518 خۆكوشتن بووە و لەساڵى 2019 گەيشتووەتە 588 حاڵەت.

 

ليوا سەعد مەعن هێماى بۆ ئەوەشكردووە، ڕێژەى خۆكوشتن لە دواى شەڕى دژە تيرۆر زيادى كردووە بەتايبەتى لە سێ ساڵى ڕابردوودا.

 

بەشێک شارەزايان و ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤ پێيان وايە، ژمارەى ئەو حاڵەتانەى خۆكوشتن كە ڕادەگەيەنرێن كەمترە لە ژمارەى ڕاستى، چونكە زۆرينەى خێزانە عێراقيەكان حاڵەتەكان دەشارنەوە ئەوەش لەبەر بيركردنەوەى دەوروبەر و شەرم كردن.

 

ڕۆژانە لەناوچە جياوازەكانى عێراقەوە چەندين حاڵەتى خۆكوشتن ڕادەگەيەنرێن و كۆتا حاڵەتيش مامۆستايەكى خانەنشينى تەمەن 62 ساڵ بوو لە پارێزگاى ديالە، بەپێى وتەى بەشێک لە شارەزايان زۆربونى حاڵەتەكان بەشێوەيەكى سەرەكى بۆ خراپبونى بارودۆخى دارايى خەڵك دەگەڕێتەوە.