گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشمەرگە و گەریلا شەڕ دەکەن؟

بەرپرسێکى باڵاى پێشمەرگە سێ سیناریۆى جیاواز بۆ تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکە دەخاتەڕوو

2020.11.01 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى باڵاى پێشمەرگە سێ سیناریۆى جیاواز بۆ تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکە دەخاتەڕوو

ناس کورد-

بریکارى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو شوێنەى بۆرییە نەوتییەکەى تێدا تەقێنراوەتەوە لەرووى ئەمنییەوە زۆر توندوتۆڵە و بە ئاسانى دەستى پەکەکەى پێناگات، هەرچەندە ئەوان بەرپرسیارێتییان لەو ڕووداوە راگەیاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەست لەزگین لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى ڕووداو کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە ڕایگەیاند (1ی تشرینی دووەمی 2020)، "ئەو کارانەى پەکەکە دەیکات دوژمنکارییەکى ئاشکرایە نەک تەنها بەرانبەر پارتى بەڵکو بەرانبەر حکومەتى هەرێم، وەک کوشتنى بەرپرسێکى ئاسایش، تەقاندنەوەى بۆرى نەوت لە خاکى تورکیا".


وتیشى، "پەکەکە بە ئاشکرا دەڵێت ئەوان بۆرییەکەیان تەقاندووەتەوە، حکومەتى هەرێم لێکۆڵینەوە دەکات لەو بارەیەوە، چونکە ئەو ناوچەیەى بۆرییەکەى تێدا تەقێنراوەتەوە بە ئاسانى دەستى پەکەکەى پێناگات و دەشتە و لەژێر چاودێرییەکى ئەمنى توند تۆڵدایە".


سەربەست لەزگین دەڵێت، "ئەوان پێیانوایە رەنگە پیلانێکى تر، یان دەستێکى تر لەو کارەدا هەبێت، یان گروپێکى پەکەکە پلانێکى پێشوەختەیان دانابێت و ئامانجى خۆیان هەبێت".


لەبارەى ئەگەرى روودانى شەڕەوە، سەربەست لەزگین باسى لەوەکرد، دۆخەکە بەرگەى شەرێکى دیکە ناگرێت و داوا لە پەکەکە دەکەن هێزەکانى لە هەرێم بکێشێتەوە یان چەک دابنێت.


دەشڵێت، "ئەگەر شەڕ هاتە بەردەرگا ناچارین بەرگرى بکەین".


حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێم رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بوەستێت.

جەختیشیکردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

رۆژێک پێشتر، هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە رایگەیاند، هێزەکانیان 28 تشرینی یەکەم 2020، هێرشیان کردووەتە سەر بۆرییەکى نەوت گوێزەرەوە لە شارى مێردین و بۆرییەکە بەتەواوى لەناو چووە.