گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوارێک لە تەندروستيیەوە

نەخۆشخانەکانى کۆرۆنا لە هەڵەبجە ’’پڕبوون و سەرجەم توشبووەکان دۆخیان ناجێگیرە’’

2020.11.01 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەکانى کۆرۆنا لە هەڵەبجە ’’پڕبوون و سەرجەم توشبووەکان دۆخیان ناجێگیرە’’

ناس کورد-

تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، ھەردوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگای ھەڵەبجە پڕبوون و توانای وەرگرتنی ھیچ نەخۆشێکی نوێ نەماوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (1ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند،  "قاوشەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە و باری تەندرووستی سەرجەم نەخۆشەکان ناجێگیرە و سەرجەمییان لە ژێر ئۆکسجین و  چاودێری وردی پزیشکدان".

 

وتیشى، "لە ئێستادا توانای کەرتی تەندروستی سنوردارە و بە ھیچ شێوەیەک توانای کردنەوەی قاوشی زیاترمان نیە بەھۆی کێشەی کەمی پزیشک و کارمەندی تەندرووستی و پێداویستی پزیشکی و دەرمان و چارەسەرەکان".

 

بەێی ئامارەکانى تەندروستى هەڵەبجە، لەکۆی گشتی 5729 پشکنین له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، 2529 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و 2301 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار کراوە و91 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان هه‌بووه‌.

 

هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا  زیاد لە 50 حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر بەرزترە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو.