ناس کورد-
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، پێدەچێت دوای دوو هەفتەی تر موچەى مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران دابەش بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی حکومەتى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (1ی تشرینی دووەمی 2020) دڵنیایی دا کە موچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت، بەڵام لەوانەیە لە دوو هەفتەى داهاتوودا بدرێت.
وەزیرى دارایی باسى لەوەکردووە، موچەى فەرمانبەران بۆ مانگى تشرینى دووەم لەماوەى دوو بۆ سێ هەفتەى داهاتوودا خەرجدەکرێت، ئەگەر یاساى قەرز پەسەند نەکرێت، ئەگەریش دەنگى لەسەر بدرێت راستەوخۆ دابەشدەکرێت.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، داهاتى مانگانەى نەوت و ئەو پارەیەى لەبەردەستیاندایە بەشى موچەى سەرجەم فەرمانبەران ناکات و پێویستى بەجۆرێک لە ریزبەندى هەیە و ئەگەر کێشە سەرەکییەکە چارەسەرنەکرێت دواکەوتنى موچە بەردەوام دەبێت.
وەزیرى دارایی دەشڵێت، داهاتى نەوت 93 %ى بودجە پێکدەهێنێت، ئەوەى دیکەى داهاتى نانەوتى و گومرگ و دەروازە سنورییەکان و باجە.
بەوتەى وەزیرى دارایی، داهاتى گومرگ پاشەکشەیکردووە بەهۆى چەندین هۆکارەوە لەناویاندا شێوازى وەرگرتن و دزین و بەقاچاخبردن.