گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى ’’بەگژداچوونەوە’’ دەکات

پەرلەمانتارێک: پێوەرى ئاو وەک دانانى عەدادى نەوتە لە ماڵدا

2020.11.01 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: پێوەرى ئاو وەک دانانى عەدادى نەوتە لە ماڵدا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پێوەرى ئاوى ماڵان "شکستیهێناوە" و دەبێت خەڵک رەتیبکاتەوە، داواش لە خەڵک دەکات "بەگژ" ئەو کۆمپانیایانەدا بچنەوە کە بۆ فرۆشتن و بەستنى پێوەر دەچنە بەردەم ماڵەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دابان محەمد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد دیویەتى رایگەیاند (1ى تشرینی دووەمی 2020) "سەربارى ئەوەى خەڵک 40 هەزار بەرەو ژورى داوە بە پێوەرێک، دەیەوێت زیانى 60 ملیۆن دۆلارى دیکە، لەسەر گیرفانى خەڵک بۆ چەند کۆمپانیایەک ببژێرێت، ئەوەى پێوەرێکى ئاوى هەبێت، وەک ئەوەیە عەدادێکى نەوتى لە ماڵدا دانابێت".

 

رونیشیکردووەتەوە "هاوڵاتى ئامادەبووە، لەسەر گیرفانى خۆى پێوەر بکڕێت، بەڵام خیانەتى لێکرا و فێڵى لێدەکرێت، زیاتر لە ساڵێکە، دەیان ڕێگەمان گرتوەتەبەر، لە ڕێگەى پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران، بەڵام پرۆسەکە نەچارەسەرى هەیە و نە چارەسەر دەکرێت و شکستى هێناوە".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ئەو هاوڵاتیەى پێوەرێکى ئاو دەکڕێت، یان پێوەرێکى ئاوى کڕیوە و  لە ماڵدا دەیهێڵێتەوە، "دەبێت قبوڵى بکات هەمو مانگێک 40 هەزار بەرەوژور پارەى ئاو بدات، دەستى حکومەت و چەند کۆمپانیایەک بخاتە پارە و گیرفانی خۆیەوە".

 

"ئومێدەکەم هیچ کەسێک پێوەر نەکڕێت، بە گژ ئەو کۆمپانیانەشدا بچنەوە کە بۆ فرۆشتن و بەستنى پێوەر دەچنە بەردەم ماڵەکانیان،هیچ کۆمپانیایەک بۆى نیە ئەو کارەبکات، کارەکەش بۆ سودى چەند کۆمپانیایەکە کە پێوەرەکانیان بۆ ساغ نابێتەوە"، دابان محەمەد وادەڵێت.