ناس کورد-
هێزێكی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزێكی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له چیای قه‌ره‌چوغ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاندووە (1ى تشرينى دووەمى 2020)، له ئۆپەراسیۆنه‌كه ھاوبەشهكهدا هێزێكی کۆماندۆی پێشمەرگە کە لەلایەن ھێزی ھاوپەیمانان مەشق و ڕاھێنانیان پێکرابوو لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان به‌شداربوون و بەسەرکەوتویی مۆڵگە و حەشارگەی تێرۆریستان لە چیای قەرەچوغ کێوماڵکران.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 48 كاتژمێری خایاند توانرا 13ئەشكەوت پشكنینی بۆ بكرێت و دواتر هێزەكانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان به‌بێ زیان گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
وەزارەتى پێشمەرگە باسى لەوەشکردووە، ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە دژ بە داعش بەردەوامیان دەبێت بۆ ئەوەی نەتوانن لە ھیچ شوێنێک پێگەی خۆیان قایم بکەن و كاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.