گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیتر پێویستت بە چاوەڕوانی نییە

داهێنانێك لە چەند چركەيەكدا توشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

2020.11.01 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
داهێنانێك لە چەند چركەيەكدا توشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

بەريتانيیەكان ڕێگەيەكى نوێيان داهێنا كە لە برى چەند كاتژمێرێك، لە چەند چركەيەكدا پشکنین بۆ کۆرۆنا دەکات و دەستینیشانی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى هەواڵیی بی بی سی بڵاويكردوەتەوە (يەكشەممە 1ى تشرينى يەكەمى 2020)، پشكنينەكە لە ڕێگەى هەناسەدانەوەيە و لە ناوچەی وێڵز پەرەى پێدراوە و دەتوانێت لەماوەى چەند چركەيەكدا توشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا بكات.

 

بی بی سی ئاماژەی بەوەشکردووە کە پشكنينەكە دەتوانێت جياوازى بكات لەنێوان پەتاى كۆرۆنا و هەر پەتايەكى ترى پەيوەست بە سيستمى هەناسەدان.

 

گۆڤارى "لانسێت"ى پزيشكى بڵاويكردوەتەوە، تاقيكردنەوەكە لەسەر ئامێرە نوێكە لە ئەڵمانيا و ئايسلەندا كراوە، لاى خۆيەوە پەرەپێدەرانى ئامێرەكە باسيان لەوەكردوە، "ئامێرەكە لەماوەى شەش مانگى تردا ئامادە دەبێت بۆ بەكارهێنان ئەگەر پارەى پێويستيان بۆ دابين بكرێت بۆ دروستكردنى."

 

سانتى دۆمينيگيز، بەرێوەبەرى كۆمپانياى "ئيمسبيكس دياگنۆستيكس" كە پەرەى بە ئامێرەكە داوە وتويەتى، لەبەر ئەوەى ئەنجامى پشكنينەكە دەستبەجێ دەردەكەوێت، دەتوانرێت ئامێرەكە لە دەرەوەى نەخۆشخانەكانيش بەكاربهێنرێت لەسەر ئاستێكى فراوان، هەروەها پێويستى بە كەسێكى شارەزاش نييە بۆ وەرگرتنى نمونە و پشكنينى.