ناس کورد-
وەزارەتى ناوخۆى عێراقى ئاشكرايكرد، دوو پياويان دەستگير كردووە كە دەستدرێژى سێكسيان كردوەتە سەر منداڵێكى كچى تەمەن نۆ ساڵ و لە ڕێگەى ڤيديۆ تۆماريان كردووە تا هەڕەشەى پێ بكەن لە دايكى منداڵەكە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە بەياننامەيەكدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە بڵاويكردوەتەوە، ( 1ى تشرينى دووەمى 2020)، دوو پياو دواى ئەوەى دەستدرێژى سێكسيان كردوەتە سەر منداڵێكى كچى نۆ ساڵان بە ڤیدیۆ تۆماريان كردوە و دايكى منداڵەكەش بۆ ئەوەى گرتەكە بڵاونەبێتەوە ڕێكەوتووە لە گەڵيان.
ڕونيشكراوەتەوە، نوسينگەى ڕوبەڕوبونەوەى تاوانى ناوچەى ئەبوغرێب دواى بەدواداچون لە بۆسەيەكدا هەردوو كەسەكەيان دەستگير كردوە.
بەپێی بەیاننامەکە، دواى دەستگیرکردنیان هەردوو تۆمەتبار دانيان بە تاوانەكەياندا ناوە و ڕادەستى دادگا كراون.