گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نان و شیر؟!

ڕێکارێک بۆ زیادکردنی ڤیتامین دی ’’چونکە زۆر کاریگەرە لە دژی کۆرۆنا’’

2020.11.01 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکارێک بۆ زیادکردنی ڤیتامین دی ’’چونکە زۆر کاریگەرە لە دژی کۆرۆنا’’

ناس کورد-

زانايانى بەريتانى داوا دەكەن ڤيتامين D بۆ خواردنە باوەكانى وەك نان و شير زياد بكرێت، ئەوەش وەك هاوكارييەك لە بەرەنگاربونەوەى پەتاى كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى گارديان بڵاويكردوەتەوە (يەكشەممە، 1ى تشرينى دووەمى 2020)، بەپێى هەندێك لێكۆڵينەوە كەمى ڤيتامين D مەترسى توشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا زياد دەكات، ياخود نيشانەكانى لەسەر توشبوو سەخت دەبێت، زانايانى ئيسپانيا باس لەوەدەكەن لێكۆڵينەوەيان لەسەر 216 توشبووى كۆرۆنا كردوە و دەركەوتوە 82%يان كێشەى كەمى ئەو ڤيتامينەيان هەيە.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر گاريس ديڤيز باسى لەوەكردوە، ڤيتامين D تەنها مرۆڤ لە نەخۆشى ناپارێزێت بەڵكو لە پەتاكانيش دەيپارێزێت، زيادكرنى بۆ خۆراكەكان پێويستى بە پلانێكى ورد هەيە بۆ ئەوەى بەشێوەيەكى كارا ئەنجام بدرێت.

 

لەلايەكى ترەوە ئەدريان ماتينۆ مامۆستاى نەخۆشيەكانى دەزگاى هەناسەدان لە زانكۆى كوين مارى لە لەندەن ڕونيكردوەتەوە، حكومەت ئامۆژگارى هاوڵاتيان دەكات ڤيتامين D وەك تەواوكاريە خۆراكيەكان بخۆن بەتايبەتى لە زستاندا، هەندێك بەردەوام و بە درێژايى ساڵ بەكارى دەهێنن بەڵام زۆرينەى خەڵك ئەوە پەيڕەو ناكات.