گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەیشتە ئاستى پێوانەیی

ئامارێکى مەترسیدار لەبارەى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان

2020.11.01 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارێکى مەترسیدار لەبارەى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان

ناس کورد-

لە 14 وڵاتی ئەوروپی، ژمارەى ئەو کەسانەى لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەردان بۆ چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا گەیشتە ئاستێکى پێوانەیی، هاوکات لەگەڵ گرتنەبەرى رێکارى توند لەچەندین وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەى شەپۆلى دووەمى بڵاوبوونەوەى پەتاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردەوە (1ى تشرینى دووەمى 2020)، لە چیک، رێژەى ئەو کەسانەى چارەسەر وەردەگرن لەناو 100 هەزار کەسدا 62 کەسە، پاشان رۆمانیا دێت بە 57 کەس، دواتر پۆڵەندا بە 39 کەس.

 

بەکۆى گشتى 135 هەزار توشبوو لە 35 وڵاتى ئەوروپى لەژێر چارەسەردان، لەکاتێکدا پێشتر کەمتر لە 100 هەزار لەژێر چارەسەردا بوون.

 

ئەو وڵاتەى زۆرترین زیادبوون تۆمارکردووە لە ژمارەى ئەوانەى لەژێر چارەسەردان سربیایە بە رێژەى 97%، بەلجیکا بە رێژەى 81%، نەمسا 69%، ئیتاڵیا 6%.