گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە

ئەمساڵ ئێران زۆرترین کاڵاکانی لە عێراق ساغ کردووەتەوە

2020.11.01 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمساڵ ئێران زۆرترین کاڵاکانی لە عێراق ساغ کردووەتەوە

ناس كورد-

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا ئێرانییەکان کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (1ى تشرینى دووەمى 2020)، مەهدى میر ئەشرەفى ڕایگەیاندووە، لەمانگى ئازارەوە تاوەکو مانگى تشرینى یەکەمى ئەم ساڵ عێراق بەبڕى هەشت ملیار و هەشت سەد هەزار دۆلار کاڵاى ئێرانى هاوردە کردووە کە پلەى یەکەم هاتووە لەلیستى هاوردەکارانى کاڵا و شتومەکى وڵاتەکەیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەدواى ئەویش چین هاتووە کە بەبڕى چوار ملیار و چوار سەد هەزار دۆلار کاڵاى ئێرانى هاوردە کردووە و ئیماراتیش بەپلەى سێیەم هاتووە کە ئیماراتە و بەبڕى دوو ملیار و دوو سەد هەزار دۆلار و دواتر تورکیا هاتووە بەپلەى چوارەم کە لەو ماوەیەدا بەبڕى ملیارێک و چوار سەد هەزار دۆلار کاڵاى ئێرانى هاوردە کردووە و وڵاتى ئەفغانستانیش بەپلەى پینجەم هاتووە کە بەبڕى ملیارێک و سێ سەد هەزار دۆلار کاڵاى ئیرانى هاوردە کردووە.



ئەو بەرپرسە باڵاى ئێران ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، قەبارەى هەناردەى ئێران لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 65 ملیۆن و 5 هەزار تۆن کە بڕەکەى 18 ملیار دۆلار و دوو سەد هەزار دۆلار بووە لەماوەى ئەو حەوت مانگەى ئەمساڵدا، لەچاو ساڵى 2019 بەڕێژەى 17.5 % قەبارەى هەناردە کردنى ئێرانى کەمى کردووە.



ئەشرەفى ئەوەشى ئاشکرا کردووە، هاوردەى ئێران لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 19 ملیۆن سێ سەد هەزار تۆن بەبڕى 20 ملیار دۆلار، کە کاڵا سەرەکییەکان لەو بڕە 13 ملیۆن و هەشت سەد هەزاریان پێکهێناوە و چین بەبڕى پێنج ملیار و سەد هەزار دۆلار کاڵاى هەناردەى ئێران کردووە و بەدواى ئەویشدا ئیمارات بەبڕى چوار ملیار و حەوت سەد هەزار دۆلار کاڵاى هەناردەى ئێران کردووە و دواتریش تورکیا کە بڕەى هەناردەکەى گەیشتووەتە دوو ملیار و دوو سەد هەزار دۆلار و هیندستان بە بڕى ملیارێک و دوو سەد هەزار دۆلار و ئەڵمانیا بە بڕى یەک ملیار دۆلار کاڵایان هەناردەى ئێران کردووە.