گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕادەی کوشندەیی 40%یە

شارەزایەکی ڕوسی زانیاری لەبارەى ئەو نەخۆشییە ترسناکە بڵاودەکاتەوە کە تەنها پیاوان دەکوژێت

2020.11.01 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکی ڕوسی زانیاری لەبارەى ئەو نەخۆشییە ترسناکە بڵاودەکاتەوە کە تەنها پیاوان دەکوژێت

ناس کورد-

نەخۆشيەكى دەگمەن دەركەوتووە كە تەنها پياوان تووشى دەبن و شارەزايەكى بوارى بۆماوەييش دەڵێت، نەخۆشييەكە جيهانى نييە و نەخۆشيەكى بۆماوەييە، واتە مەترسی گواستنەوەى لێ ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مدينە ئازوفا، مامۆستاى بەشى بايەلۆجى و زانستى بۆماوەيى گشتى لە زانكۆى ڕوسى بۆ هاوڕێيەتى نێوان گەلان لە مۆسكۆى پايتەخت بە ئاژانسى نۆڤۆستى وتووە، (يەكشەممە، 1ى تشرينى دووەمى 2020)، ئەو نەخۆشيەى باس دەكرێت پێى دەوترێت "فيكساس"، بەڵام ئەوەى جێگەی دڵخۆشییە ئەوەیە پەتایی نییە و بۆماوەییە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، نەخۆشيەكە ترسى ئەوەى نييە نەخۆشيەكى جيهانى بێت، بەڵكو بەهۆى بازدانێكى جەستەيی دەگمەنى يەكێك لە بۆهێڵەكانەوە دروست دەبێت.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان، زانايان ئەو نەخۆشيە نوێيەيان دۆزيوەتەوە كە تەنها تووشى پياوان دەبێت و 40% كوشندەيە، لە نيشانەكانيشى جەڵتەى خوێن لەناو خوێنهێنەرەكاندا، هەروەها بەرزبوونەوەى پلەى گەرماى جەستە و دوبارەبوونەوەى بەردەوامى، تێكچونى بينين و دروستبونى بۆشايى لەناو خانەكانى مۆخدا.