گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرمیلی بە چەند فرۆشتووە؟

عێراق بڕ و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد

2020.11.01 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بڕ و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق بڕى هەناردەکردنى نەوتى خاوى بۆ مانگى تشرینى یەکەمى ڕابردوو ئاشکرا کرد و بایی زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری فرۆشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتى نەوتى عێراق کە ناس کورد کۆپیەکى بەدەست گەیشتووە (1ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، بڕى نەوتى هەناردەکراوى عێراق بۆ مانگى تشرینى یەکەم گەیشتووەتە  89 ملیۆن و 153 هەزار و 899 بەرمیل نەوت.

 

دەشڵێت، نرخی بەرمیلێک نەوت بە 38.48 دۆلار فرۆشراوە، بایی سێ ملیار و 430 ملیۆن و 630 هەزار دۆلار نەوت فرۆشراوە.

 

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى پابەندە بە ڕێککەوتنی وڵاتانى ڕێکخراوى ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەى ئاستى هەناردەکردنى نەوت لە چەند مانگى ڕابردوودا، ئەوەش بە مەبەستى ڕاگرتنى نرخەکەى لە بازاڕە جیهانیەکاندا.