گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەولێر داواکرابوون

ئەو تۆمەتبارەى لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا تەحەداى پۆلیسى کرد دەستگیرکرا

2020.11.01 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو تۆمەتبارەى لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا تەحەداى پۆلیسى کرد دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند، کە یەکێکیان لەبەرنامەیەکى راستەوخۆى تەلەفزیۆندا تەحەداى پۆلیسى کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند (1ى تشرینى یەکەمى 2020)، دوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون کە لەلایەن دادگاى هەولێرەوە فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو.

 

وتیشى "ئەو دوو تۆمەتبارە کە تەمەنیان ٢٢ و ٢٥ ساڵن، لە هەولێر هێرشیان کردبووە سەر کافتریایەک، ئەمڕۆ دواى تەواوبونى رێکارەکان رادەستى پۆلیسى هەولێر دەکرێنەوە".

 

سەرکەوت ئەحمەد باسى لەوەشکرد، یەکێک لەو دوو تۆمەتبارە لەبەرنامەیەکى راستەوخۆى تەلەفزیۆندا تەحەداى پۆلیسى کردبوو کە ناتوانێت دەستگیریان بکات، بەڵام ئەمڕۆ دەستگیرکران.