گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکۆبونەوەى داهاتوى پەرلەماندا خوێندنەوە بۆ گرنگترین پڕۆژە یاسا دەکرێت

2020.11.01 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
لەکۆبونەوەى داهاتوى پەرلەماندا خوێندنەوە بۆ گرنگترین پڕۆژە یاسا دەکرێت

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح لەپەرلەمانى عێراق گرنگترین ئەو پڕۆژە یاسایانە ئاشکرا دەکات کە لەکۆبونەوەى داهاتوى پەرلەماندا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد کەنانى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند (1ى تشرینى دووەمى 2020)، ئومێد هەیە دانیشتنى پەرلەمان لەڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو یاخود ڕۆژى شەممەى هەفتەى داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، گرنگترین بەرنامەى کارى کۆبونەوەکە  بریتیە لە خوێندنەوەى دووەم بۆ یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى و پڕۆژە یاسای دادگاى فیدراڵی.

 

پێشتریش لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق جەحتى لەسەر ئەوە کردەوە، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ ئەوەى بڕى قەرزەکان لەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایدا تەنها بۆ موچە و بەشە خۆراکى مانگانە و داو دەرمان کورت بکرێتەوە.  

 

لەلیدوانێکدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند (29ى تشرینى یەکەمى 2020)، لیژنەکەیان گوێ لەڕاوبۆچون و دیدى حکومەت گرتووە تایبەت بە خەرجیە داراییەکان لەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى ئەم ساڵدا.   

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لیژنەى دارایى چاوەڕوانى وەڵامى ئەو پرسیارەیە کە ڕەوانەى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى کردووە لەبارەى تواناى دابینکردنى موچەى فەرمانبەرانەوە لەحاڵێکدا ئەگەر تێپەڕاندنى یاسایى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى لەپەرلەمانەوە دوابکەوێت، ئەوەش دواى دیاریکردنى بڕى قەرزەکان.  

 

سەفار باسى لەوەش کردووە، لە خوێندنەوەى دووەمدا بۆ یاسایى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى پێدەچێت بڕى  قەرزەکە کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەى تەنها بۆدابینکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و بیمەى چاودێرى کۆمەڵایەتى و بەشە خۆراکى مانگانە و داودەرماندا کورتبکرێتەوە.