ناس کورد-
بۆ یەکەمجار لەدوای پێنج مانگ، لە وڵاتی ئوستڕاڵیا هیچ توشبوویەکی ڕۆژانەی کۆرۆنا تۆمارنەکرا و وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەش سوپاسی هاووڵاتیان دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گریگ هانت، وەزیری تەندروستیی ئوستراڵیا (یەکشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ هیچ توشبوویەکی کۆرۆنا لە وڵاتەکەمان تۆمارنەکراوە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەدوای پێنج مانگ تۆماردەکرێت."
هاوکات، بۆ دووەمین ڕۆژی لەسەریەکە لە ولایەتی ڤیکتۆریا هیچ توشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە، لەکاتێکدا %90ی توشبووانی کۆرۆنا لە ئوستراڵیا لەو ولایەتەن.
تاوەکو ئێستا 27 هەزار و 595 توشبووی کۆرۆنا لە ئوستراڵیا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 907 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.