گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێک بەهۆى ژێر ئاوکەوتنى بەلەمى خێزانێکى کوردەوە دەستگیرکرا

2020.11.01 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک بەهۆى ژێر ئاوکەوتنى بەلەمى خێزانێکى کوردەوە دەستگیرکرا

ناس کورد-

دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران بڵاوى کردەوە، لە وڵاتى فەڕەنسا کەسێک بەهۆى ژێر ئاوکەوتنى بەلەمێکى خێزانێکى کوردەوە دەستگیرکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەزگاى لوتکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند (1ى تشرینى دووەمى 2020) لە فەرەنسا کەسێک بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە دەستگیرکراوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکدا خێزانێکی پێنج کەسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا، پاش بەدواداچوونی پۆلیسی فەرەنسا کەسێک دەستگیرکرا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى لوتکە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە کوردی ڕۆژهەڵاتە و تۆمەتبارە بەوەی بەبێ گوێدان بە خراپی کەش و هەوا بەلەمەکەی لە کەناراوەکانی فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا ئاڕاستەکردووە.

 

رونیشکراوەتەوە، هەرچەندە تۆمەتبارەکە باسی لەوە کردووە کە ئەویش کۆچبەرە و قاچاخچی نیە و تەنها بەلەمەکەی ئاڕاستەکردووە، بەڵام بەرپرسانی دادوەری فەرەنسا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە ئەگەری ساغبوونەوەی تاوانەکە بەسەریدا، بە تاوانی کوشتنی بێ مەبەست نزیکەی 10 ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارەکەدا دەسەپێنرێت.

 

هەفتەی ڕابردوو بەلەمێک بە 20 سەرنشینەوە لە فەرەنساوە کەوتبووە ڕێ، و سەرنشینانی بەلەمەکەش زۆرینەیان ئێرانی و عێراقی بوون، کە ویستبوویان بگەنە خاکی بەریتانیا. بەڵام دوای ماوەیەکی کەم بەلەمەکە ژێرئاوکەوتبوو وە بەهۆیەوە پێنج ئەندامی خێزانێکی کوردی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا.