گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندن لەعێراق چۆن دەستپێدەکاتەوە

وردەکاریی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق

2020.11.01 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە پڕۆسەی خوێندن  لەناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتەکانی خوێندن کەمدەکرێنەوە و قۆناغەکانی ئامادەیی وبنەڕەتی سێ ڕۆژ لە هەفەتەیەکدا دەوام دەکەن و نابێت لەهەر پۆلێکدا لە 10 فێرخواز زیاتری تێیدا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 فەلاح قەیسی، وەزیری پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ( 1ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: " دوای تەواوبوونی  تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پڕۆسەی خوێندن لەعێراق دەست پێدەکاتەوە".

 

وتیشی: "بڕیارە ناوەندەکانی خوێندن سێ ڕۆژ لەهەفتەیەکدا بەڕووی فێرخوازاندا بکرێتەوە، بابەتەکانی خوێندنیش کەمدەکرێنەوە و تەلەفزیۆنی پەروەردەییش پاڵپشتی تەواوی پڕۆسەی خوێندن دەبێت لەماوەی داهاتوودا".

 

وەزیری پەروەردەی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو: "دەسپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی نوێ لەژێر ڕێنمایی تەندروستی تووندا دەبێت، بەجۆرێک وەزارەتی تەندروستی، سەندیکای مامۆستایان، بەرگریی شارستانی و یونیسیڤ هەماهەنگی تەواودەبن لەسەر خستنی پڕۆسەکە".