ناس کورد-
كاتێك بەدواى تەندروستيەكى باش و خاوكردنەوەى پرۆسەى پيربوون دەگەڕێين پێويستە سەيرى وڵاتانى تر بكەين، هەر وڵاتە و سيستم و ژيانێكى تايبەتى تێدايە و تەمەنى مرۆڤەكان تێيدا جياوازن، يەكێك لەوانەش وڵاتى ژاپۆنە كە زانايان هۆكارى لەشساخى و تەمەن درێژى دانيشتووانى ئەو وڵاتەيان دۆزيوەتەوە.
ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى WHO، (شەممە 31ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويكردووەتەوە، هاووڵاتيانى ژاپۆن تەمەنێكى درێژيان هەيە، ئەوەش بەهۆى سيستمى خواردن و خواردنەوەيان، چاى "تاچا"ى سەوز خوارنەوە سەرسوڕهێنەر و نهێنيەكەى خەڵكى ئەو وڵاتەيە.
ڕونيشكراوەتەوە، ئەو چايە هاوكارە لە خاوكردنەوەى پيربون و پاراستنى مرۆڤ لە چەندين جۆر نەخۆشى و چالاكى جەستە بە شێوەيەكى باڵا دەپارێزێت و هاوكارە لە تەمەن درێژى (تەمەنى جەستە).
بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕێكخراوەكە، ئەو چایە ڕێژەيەكى بەرز ڤيتامين و كانزاى تێدايە لەوانەش ڤيتامينەكانى A و B و C، هەروەها ڕيشاڵ خۆراكى وەك "زينك، پۆتاسيۆم، كاليسيۆم، سۆديۆم و ئاسن"ى تێدايە وهەموو ئەو مادانەش بەوە ناسراون كە هاوكارن لە تەمەن درێژى.
سودەكانى ئەو جۆرە چایە:
- ڕێگەگرتن لە چەندين جۆرى شێرپەنجە
- دابەزاندنى ئاستى كۆليستۆرۆڵى خراپ
- ڕێگەگرتن لە جەڵتەى دڵ
- دابەزاندنى پەستانى خوێن
- ڕێكخستنى پرۆسەى هەرس
- بەهێزكردنى سيستمى بەرگرى
- دابينكردنى وزە بۆ جەستە
- دابەزاندنى ئاستى شەكر لە خوێندا
- پێچەوانەكردنەوى كاريگەريەكانى نەخۆشى شەكرە