ناس کورد-
بریندارێکی بوومەلەرزەکەی شاری ئیزمیری تورکیا، دوای 33 کاتژمێر لە هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان، رزگار کرا.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکی (یەکشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی بایراکلی سەربە پارێزگای ئیزمیر کە زۆرترین کاریگەری بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینی لەسەربوو، تیمە فریاگوزارییەکان دوای 33 کاتژمێر لە گەڕان توانیان پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکاندا رزگار بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە ، فەخرەددین کۆجا ، وەزیری تەندروستیی تورکیا سەردانی ئەو شوێنەی کرد کە بریندارەکەی لێ رزگار کرا.
لە ئێوارهی رۆژی ههینی 30ی تشرینی یهكهمی 2020-ەوە ئەمە سێیەمی بومەلەرزەیە لە ئیزمیر ڕوودەدات و بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا 49 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و گەڕانیش بەدوای تەرمی قوربانیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بەردەوامە.