گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیه‌تی سلێمانی ئامارێك له‌باره‌ی له‌ناوبردنی ده‌یان تۆن خوارده‌مه‌نی بڵاوكرده‌وه‌

2020.11.01 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامیه‌تی سلێمانی ئامارێك له‌باره‌ی له‌ناوبردنی ده‌یان تۆن خوارده‌مه‌نی بڵاوكرده‌وه‌

ناس كورد-

قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی له‌ناوبردنی زیاتر له‌ 58 تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌ به‌سه‌رچوی به‌ فه‌رمانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، بڵاوكرده‌وه‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

له‌ راپۆرته‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ ناس كورد  بینیوویه‌تی ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ (1ی تشرینی دووه‌می 2020)، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆخواردن و به‌كارهێنان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌ له‌مانگی (10) ده‌ستیان به‌سه‌ر (58) تۆن و (750) كیلۆگرام كاڵا و شمه‌ك و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرت‌.

 

لیژنه‌كه‌ له‌راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی رونكردوه‌ته‌و‌ كه‌له‌ (10.1 تا 2020.10.31 ) له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابورییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، پێكهاتون له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی‌ (برنج، هێلكه‌، ماست په‌نیر، خامه‌، دۆ، شیر، جپس، شه‌ربه‌ت، گۆشتی ئاژه‌ڵ، پسكیت، رۆنی به‌رواری ئێرانی، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و نه‌سته‌له ‌) پاككه‌ره‌وه‌كان (تایت، سابون، شامپۆ، سابون).

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بڕیكی زۆر مه‌وادی جوانكاری كه‌ پێكهاتون له‌ (ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆره‌ها بۆنی ناوماڵ، موعه‌ته‌ری جلوبه‌رگ) له‌ناوبراون.