گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات

2020.11.01 - 09:40
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای عێراق بگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما لەم هەفتەیەدا وەک خۆیان دەمێننەوە و وپێشبینی دەکرێت لەهەفتەی داهاتوودا گۆڕانکاری بەرچاویان بە سەردا بێت.

 

حسێن ئەسەدی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسی لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە پێشبینەیەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی کوردستان  بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند (1ى تشرینی دووەمی 2020)، :" لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی تشرینی دووەم کەش وهەوای عێراق دەچێتە دۆخێکی ناجێگیرەوە، ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی کەئێستا کاریگەری هەیە لەسەر کەشی عێراق ئەمڕۆ دەبێتە هۆکاری درووستبوونی باران لەناوچەکانی خۆرئاوای عێراق و پێشبینی دەکرێت سبەی (دووشەممە) بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد :"پاشەکشەنەکردنی پاڵەپەستۆی بەرزی کەمەری و کاریگەری ئەو نزمە  پاڵەپەستۆیەی کە ئێستا بوونی هەیە لەسەر کەشی عێراق پێشبینی ئەوەی لێدەکرێت بارانی بەهەورە بروسکە تاڕۆژی هەینی داهاتوو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای عێراق  بگرێتەوە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو:"پلەکانی گەرما لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەهەموو عێراق وەک خۆیان دەمێننەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا و بەتایبەتی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خورئاوای عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بە خۆیانە وە ببینن".