گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادوەرێک نامەیەک ئاڕاستەى وەزیرى تەندروستى دەکات و لەمەترسییەک ئاگادارى دەکاتەوە

2020.11.01 - 09:09
دادوەرێک نامەیەک ئاڕاستەى وەزیرى تەندروستى دەکات و لەمەترسییەک ئاگادارى دەکاتەوە

ناس کورد-

دادوەرێک لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر هۆشداری بە وەزیری تەندروستی هەرێم دەدات و دەڵێت، ئامارەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر مەترسیدارن و پێویستە ڕێگەچارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە، دەشڵێت، ئەو مەترسیەش ڤایرۆسێکی تری ناو کۆمەڵگەیە.

 

دادوەر، کوردەوان مەحمود کاکە شێخ، نامەیەکی ئاڕاستەی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کورستان کردووە و تیایدا هاتووە: "بەڕێز وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەنابت سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری ، وەک نوێنەری وەزارەتى پێشمەرگە لەم لیژنە باڵایەدا بیرت دەهێنمەوە زۆر پێویستە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر ئەنجام بدرێت لانی کەم ساڵی چەند جارێک."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئێوە و ئێمەش باش دەزانین ئامارەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر مەترسیدارن".

 

ئەو دادوەرە جەختیشیکردوەتەوە:"دەزانم بارودۆخی خراپی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا سەرقاڵی کردوون، بەڵام ئەم مەترسیەش ڤایرۆسێکی تری ناوکۆمەڵگەیە ئاگاداربە".