ناس کورد-
ماڵپەڕی "healthline"ی پزیشکی ئاشکرایکرد، بۆن و زەیتی نەعنا لەڕووی تەندروستییەوە سودێکی زۆری هەیە، ئاماژە بەوەش کراوە، توانایەکی بێ وێنەی هەیە لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەی کە پەیوەندییان بە کۆئەندامی هەرسکردنەوە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راپۆرتێکى ماڵپەرە پزیشکییەکەدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەی بەوە کردووە، "نەعنا بڕێکی زۆر پێکهاتەی خۆراکی گرنگ وبەسودی تێدایە، بەجۆرێک دەتوانرێت لەڕێگەی بۆن و زەیتەکەی چەندین کێشەی تەندروستی چارەسەر بکرێت وەک کێشە تەندروستییەکانى پێست و کۆئەندامی هەرسکردن".
ئەوەشخراوەتە ڕوو، "نەعنا کۆمەڵیک ڤیتامینی تێدایە ولە هەمانکاتیشدا دژە ئۆکسانە، بۆیە دەتوانرێت لەڕێگەى خواردنییەوە لەسەر شێوەی گولاج چارەسەرى نەخۆشی کۆلۆنی هەستیاری مرۆڤ بکرێت کە یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسکردن".
بەگوێرەی ماڵپەرەکە ،"زەیتی نەعنا کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر پڕۆسەی زوو هەرسکردنی خواردن لەگەدەدا کەئەوەش وادەکات نیشانەکانی ئەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندییان بەکۆئەندامی هەرسەوە هەیە کەم بکاتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە،"بۆنی نەعنا کاریگەری باشی هەیە لەسەر چالاککردنی ئەرکەکانی مێشک وسیستمی بیرەوەری مرۆڤ باشتر دەکات، هەروەها زەیتی نەعنا باشترین چارەسەرە بۆ تیمارکردنی هەوکردنی گۆی مەمکی ژنانی شیردەر".