ناس کورد-
کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی د. نەجمەدین کەریم ڕاگەیاند و بە سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەر ناوی دەبات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا (شەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: " سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری نیشتیمانپەروەری کورد و دکتۆری نەشتەرگەر نەجمەدین کەریم ڕادەگەیەنین و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی دکتۆر نەجمەدین و ھاورێیەکانی و خەڵکی ھەرێمی_کوردستان و عێراق دەردەبڕین."
ئەمڕۆ شەممە (31ی تشرینی یەکەمی 2020)، نەجمەدین کەریم، پارێزگای پێشووی کەرکوک دوای نزیکەى مانگێک لە توشبوونی بە جەڵتەی مێشک، لە تەمەنی 71 ساڵیدا و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی واشنتن کۆچی دوایی کرد، لەسەر وەسیەتی خۆیشی، تەرمەکەى دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان.