ناس كورد-
بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگیاند، دەروازەکە نە داخراوە و نەدادەخرێت، هاتووچۆ ئاساییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا مەریوان شێخ كەمال، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2020 ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە سەبارەت بەداخستنی دەروازەكە و بە ناس کوردی رایگەیاند: "ئەو قسانە دووڕن لەڕاستییەوە، هیچ فەرمانێك بۆ داخستن نییە و هیچ بەرپرسێكی ئیداریی لەدیوی ئێران بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداریان نەكردوونەتەوە".
وتیشی: "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکیش نییە بۆ داخستنی دەروازەکە، چونكە ئێستا ئەوان هەر شتێك بكەن ئەو هەماهەنگییەیان هەیە و ئەگەر بڕیارێکی لەوشێوەیە هەبووایە ئاگادار دەکراینەوە."
رۆژانە لە دەروازەی سنوریی باشماخەوە هاتووچۆی بازرگانی و هاووڵاتیان بۆ گەشت و چارەسەری پزیشكی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە و بە هەندێک ڕێکاری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەو گەشتانە ئەنجامدەدرێن.