گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى قوربانيانى تەقينەوەكەى موسەنا زياديان كرد

2020.10.31 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى قوربانيانى تەقينەوەكەى موسەنا زياديان كرد

ناس کورد-

ژمارەى قوربانيانى تەقينەوەکەى پارێزگاى موسەنا زياديان كرد و دوو چەكدارى حەشدى شەعبيش گيانيان لەدەستدا، بەوەش كۆى گيانلەدەستدان گەيشتە چوار كەس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەى حەشدى شەعبى بڵاويكردووەتەوە، (شەممە 31ى تشرينى يەكەمى 2020)، بەهۆى تەقينەوەى بۆرى غاز لە نزيك سەربازگەى حەشد لە باكورى موسەنا ژمارەى قوربانيەكان لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی گەيشتوەتە دوو گيانلەدەستدان و پێنج بريندار.

 

ڕونيشكراوەتەوە، بريندارەكان بەشێكى جەستەيان سوتاوە و كۆگايەكى چەك و تەقەمەنيش تەقيوەتەوە، تائێستاش لێكۆڵينەوەكان بەرەدوامن بۆ زانينى هۆكارى تەقينەوەكە.

 

پێشنيوەڕۆى (شەممە 31ى تشرينى يەكەمى 2020) بۆريەكى غاز لە پارێزگاى موسەنا لە نزيك بارەگايەكى حەشدى شەعبى تەقيەوە و بەهۆيەوە 2 منداڵ گيانيانلەدەستدا و 28 كەسى تر برينداربوون كە ژمارەيەكيان چەكدارى حەشد بوون.